بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەرمی ڕێبەری شەهیدی شۆڕشی ئیسلامی و بنەماڵە شەهیدەکەی ئەمشەو (سێشەممە 16ی جۆزەردان) پاش بەڕێوە بردنی ڕێوڕەسمی پرسەی بەرفراوان و شکۆمەندانە لە تاران و قوم گەیشتە نەجەفی ئەشرەف .
پێشتر مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران چەند خولەکێک لەمەوبەر گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف ئەشرەف و لەلایەن عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و کۆمەڵێک بەرپرسی پلە باڵا و ناوخۆیی عێراقەوە بە فەرمی پێشوازی لێکرا.
پزشکیان کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە مەراسیمی پرسەی تەرمی ئەو سەرکردەیەی ئێران گەشتێکی بۆ عێراق کرد، لەگەڵ گەیشتنی بە فەرمی لەلایەن عەلی فالح ئەلزەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و کۆمەڵێک بەرپرسی باڵای عێراقەوە پێشوازی لێکرا.
لەم سەردانەدا، جگە لە بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی پرسەی تەرمی ڕێبەری شەهیدی ئێران، سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراقیش کۆدەبێتەوە و وتووێژ دەکات.
Your Comment